به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆماننووسی گه‌وره‌ی كورد یه‌شار كهمالم بیست و له ناخه‌وه هه‌ژاندمی و دڵگرانی كردم، لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و خه‌مباری خۆم ئاراسته‌ی گه‌لی كورد و خانه‌واده‌ی یه‌شار ده‌كه‌م.
ئاشكرایه له پاڵ خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری گه‌لی كوردمان، نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كورد له رێگای نووسین و هه‌ڵوێسته‌كانیان هه‌وڵیانداوه دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان به جیهان بناسێنن و داكۆكی له مافه ره‌واكانمان بكه‌ن.
رۆماننووسی گه‌وره یه‌شار كه‌مال له ته‌مه‌نی پڕ به‌خشش و دوور و درێژی خۆیدا و له دوو توێی به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی هه‌میشه هه‌وڵی داوه پرسی گه‌لی كورد به جیهان بناسێنێ و هه‌وڵه جیهانییه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتنی كورد به ئاواته‌كانی.
له كۆتاییداو له‌م كات و ساته خه‌مگینه‌دا، وێڕای خه‌مباری و دڵگرانیمان ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه له‌ده‌ستدانی یه‌شار كه‌مال كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته نێو ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌سته‌مه له مێژوودا یه‌شار كه‌مالێكی تر دووباره بێته‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان