سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3-2-2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێزان ئه‌ندامانى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال له فراكسیۆنه جیاكانى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، سوپاس و پێزانینى خۆى و سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كرد كه له ئاماده‌كردنى یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى 2015ى عیراقى فیدرالدا، ڕۆڵێكى ئه‌رێنییان گێڕا و تا یاساكه ته‌واو بوو، به گیانێكى كوردستانیانه، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بوو.
داكۆكى له‌وه‌ش كرده‌وه كه كاركردن به گیانێكى كوردستانیانه‌ى پڕ له ته‌بایى و كارى پێكه‌وه‌یى و یه‌كهه‌ڵوێستى، خزمه‌تێكى گه‌وره به هه‌رێمى كوردستان و به‌رژوه‌ندیى كوردستانیان ده‌كات. هه‌روه‌ها هیواى خواست هه‌مان شێوه‌ى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌كانى دیكه‌ى په‌رله‌مانى عیراقى فیدرالدا هه‌بێت. ڕاشیگه‌یاند: زۆر ئاسایییه له هه‌رێمى كوردستان جیاوازى له بیروبۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كاندا هه‌بێت، به‌ڵام زۆر گرنگه هه‌موو فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر پرسه كوردستانییه‌كان، یه‌كگرتوو، یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كڕێز بن.
لاى خۆیانه‌وه ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، سوپاسى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى میكانیزمێكى كارا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وام له نێوان نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا و حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، تا هه‌موو كاره‌كان به هه‌مان شێوه‌ى یاساى بودجه‌ى عیراقى فیدرال به‌ڕێوه بچن و له ڕێگه‌ى ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌وه، به باشترین شێوه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.