سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

 سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/٧/١٦ لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆ کرا.


لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی خەڵک.

ھاوکات سەرۆک کۆمار بڕوای تەواوی بەلێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەھەموو ھاووڵاتیان.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی کرد بەخواستی حکومەتەکەی بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆیەکان بەپێی دەستوور، لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و بەھێزکردنی پەیوەندی برایانە.

 

 

 

https://presidency.iq/KU/Details.aspx?id=8808

Read کد خبر: 2230

دوایین هەواڵەکان

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی