نوێنەری هەرێم لە تاران: سەردانەی جەواد زەریف بۆ عێراق گرنگە . زەریف سەردانی هەرێمی كوردستان ناكات

ناس كورد- وریا حسین // نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران لەو بڕوایەدایە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق گرنگە، ئاماژە بەوەش دەكات “زەریف سەردانی هەرێمی كوردستان ناكات”.

.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران تایبەت بە ناس كورد ئاماژە بۆ ئەوە دەكات سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ عێراق گرنگە چونكە بۆ هەردوولا پێگەی جوگرافی عێراق گرنگە بەتایبەتی لەم قۆناغەی ئێستادا لایەنداری عێراق ڕەنگدانەوەی دیكەی دەبێت، لەم كاتەدا ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە عێراق بێلایەن بێت لەپێناو دروخستنەوەی شەڕ لەناوچەكە، وتیشی: “ئێران ناتوانێت عێراق كەمەنكێش بكات، بەڵكو هەمووان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە عێراق لەم دۆخەدا بێلایەن بێت خوانەخواستە ئەگەر شەڕ ڕووبدات، نێوەندگیری بكات”.

.

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی كوردستان ناكات، وتی: “هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی سیادەی عێراق دایە”.

.

جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێكی دوو ڕۆژە بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای (سیاسی و سەربازی) گەیشتە بەغداد بڕیارە چاوی بە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق بكەوێت.

Read کد خبر: 2212

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی