مەرجەکانی کوردەکان بۆ چوونە ناو هاوپەیمانی گەورە لە زمانی "نازم دەباغ"ەوە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، گوتی: کوردەکان لەگەڵ هەر گرووپ و لایەنێکی سیاسی کە بە شێوەی کارامە مافەکان و داخوازییەکانی کوردەکانە جێبەجێی بکات دانووستان دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ یەک لە لایەنە سیاسییەکان لەم بەشەدا تەزمینیان بە ئێمە نەداوە.

 

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی تەسنیم، بە ئاماژە بە رۆڵی کوردەکان لە پێکهێنانی گەورەترین فڕاکسیۆنی پەڕڵەمانی عێراق سەبارەت بە چوونە ناوەوەی ئەوان بۆ ناو هاوپەیمانی سەدر یا فەتح گوتی: کوردەکان نەچوونەتە ناو هیچ یەک لە هاوپەیمانییەکانی پەڕڵەمانەوە و نابێت بچنە ناو ئەو هاوپەیمانییانەوە. کوردەکان لەم بابەتەدا دوو مەرجیان هەیە، یەکەم ئەوەی کە دەبێت دانووستان، هاوسەنگی و بەشداریی کارامە بوونی هەبێت. دووهەم ئەوەی کە پابەندی یاسای بنەڕەتی عێراق بن بۆ چارەسەریی کێشەکانی کوردەکان. لەونە: مادەی 140ی یاسای بنەڕەتی، یاسای پەیوەست بە پێشمەرگەکان، یاسای پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد و هەندێک لەم بابەتانە.

 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کوردەکان لەگەڵ هەر گرووپ و لایەنێکی سیاسی کە بە شێوەی کارامە مافەکان و داخوازییەکانی کوردەکانە جێبەجێی بکات دانووستان دەکەن. ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرینگە بەڵام تا ئێستا هیچ یەک لە لایەنە سیاییەکانی عێراق لەم بەشەدا تەزمینیان بە ئێمە نەداوە و تەنیا لە چوارچێوەی قسەدا ماوەتەوە.

 

ئەو سەبارەت بە پێکهێنانی گەورەترین فڕاکسیۆن لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕڵەمانی عێراقدا گوتی: فکر ناکەم فڕاکسیۆنێکی بەم چەشنە ئەمڕۆکە پێکبێت. من دوێنی بە پەیامنێرانم گوت ئیحتمال دەدەم دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕڵەمان دوابکەوێت. ئەگەر بەڕێوەنەچێت کووبوونەوەیەکی دیکە دادەمەزرێنن. پاشان پێکهێنانی فڕاکسیۆن کات دەخایەنێت. تا ئێستا دانووستانێک لە پەیوەندیی لەگەڵ سەرۆکی پەڕڵەمان، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران پێکنەهاتووە. لانی کەم لە سەرەتادا دەبێت سەرۆکی پەڕڵەمان دیاری بکرێت. کاتێک کە ئەو دیاریکرا، سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت. کاتێک کە سەرۆک کۆمار دیاریکرا، سەرۆک وەزیرانیش دیاریدەکرێت. 

 

"نازم دەباغ" سەبارەت بە کاندیدی کوردەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار گوتی: تا ئێستا ئەم کاندیدە دیارینەکراوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت کاندیدی سەرۆک کۆماری دیاریی بکات.

Read کد خبر: 2122

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی