نازم ده‌باغ: هیچ حکومه‌تێک له عێراقدا ناتوانێت رۆڵ و کاریگه‌ری ئێران له‌به‌رچاو نه‌گرێت

نوێنه‌ری کوردستانی عێڕاق له ئێران وێڕای ئاماژه به ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: به‌ڕای من هه‌ر حکومه‌تێک له عێراق پێک بێت، ناتوانێت رۆڵ و کاریگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رچاو نه‌گرێت چونکه کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق بابه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی زۆریان هه‌یه. نازم ده‌باغ له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "خراسان" سه‌باره‌ت به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وتی: په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق ده‌بێت به‌رده‌وام بێت چونکه ئاسایش و هێمنی عێراق په‌یوه‌سته به دۆستایه‌تی و پاراستنی هێمنی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئێراندا.

نوێنه‌ری کوردستانی عێراق له ئێران سه‌باره‌ت به ئاستی په‌یوه‌ندی ئه‌و ته‌حالوفانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا سه‌رکه‌وتوون ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌ن و ته‌حالوفانه‌ی له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتوون، په‌یوه‌ندی نزیک و باشیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "موقته‌دا سه‌در" ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم نزیک، به‌ڵام له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندی هه‌یه. هه‌رچه‌ن وادیاره که ئه‌م په‌یوه‌ندییه نزیک نه‌بێت، به‌ڵام واش نییه که له‌گه‌ڵ ئێران دوژمنی بکات یان بیه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه که‌م بکاته‌وه.

 

Read کد خبر: 2083

دوایین هەواڵەکان

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی