فەلاح مستەفا ژمارەیەك مێزگرد و سیمیناری لە دەزگاکانی هزری و دیراساتی ستراتیژی سازدا
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حكومەت بە یاوەری بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ژمارەیەك مێزگرد و سیمیناری لە دەزگاکانی هزری و دیراساتی ستراتیژی سازدا.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە دووپات لەسەر سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە
لە 2013/10/18 فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بەشداری لەكۆنفرانسی كۆنفرانسێك كرد لە ژێر ناونیشانی دەیەیەك لە حكومرانی لە عیراق لەزانكۆی كامبریدج كە تیایدا تیروانینی حكومەتی هەرێمی دەربری لەبارەی بە حكومرانی لە عیراقی فیدراڵ و پرسی بەشداربوونی كورد لە حكومەتی عیراق و پرسی نەوت و ووزە ئەو پرسانەی كە حكومەتی عیراقی و پێكهاتەكانی عیراقی دوچاری دەبنەوە.
لە درێژەی كارەكانی كۆنفرانسی دەیەیەك لە حكومرانی تازە لە عیراق كە لەشاری كامبریج لە بەریتانیا بەڕێوەچوو لە پانێڵێكدا لەسەر بواری ئاسایش و كاروباری هەرێمی و گەشەسەندنی ئابووری، بەرێز فەلاح مستەفا بەكر بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەش كرد.
نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ڕێککەوتەنامەی تازەی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە گرفتەکانی سنووری بۆ پەرەسەندنی کاروباری ئابووری نێوان هەر دوو لایەن وەئەستۆ دەگرێت و بە مەبەسەتی ڕێخۆشکەری.
نازم دەباغ: کاروباری بازرگانی و هاتووچۆ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا ئاسۆیەکی ڕوونی لە بەردەمدایە و گەشەکردن بە خۆیەوە دەبینێ
نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ڕێککەوتەنامەی تازەی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە گرفتەکانی سنووری بۆ پەرەسەندنی کاروباری ئابووری نێوان هەر دوو لایەن وەئەستۆ دەگرێت و بە مەبەسەتی ڕێخۆشکەری.
نازم دەباغ بە ئاماژەکردن بە واژۆی ڕێککەوتەنامەی چوار مادەیی ئەمجارەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: هاتنی کامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێی کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتەنامەی ئەمجارە بوو کە لە نێوان دکتۆر سەعیدلوو نوێنەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر واژۆ کرا و لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە هەر دوو لایەن بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی ئەرکە بازرگانییەکان پێداگرییان کردبوو.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران گوتی: وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێی کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات بەرپرسی کۆمیسیۆنی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری ڕێککەوتەنامەکانی ئەم دواییانەیە لە نێوان هەر دوولادا، هەر لەبەر ئەوە بەڕێزیان لەگەڵ جەنابی کازمی قومی وەک سەرۆکی ناوەندی هاوبەشی گەشەسەندنی ئابووری بە ئامادەبوونی دکتۆر سەعیدلوو نوێنەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتەنامەیەکیان واژۆ کرد.
نازم دەباغ لە درێژەدا پێداگری کرد کە‘؛ ئەو ڕێکەوتەنامەیە دەبێتە هۆی نەهێشتنی کۆسپ و لەمپەر لەسەر ڕێگای کاروباری نێودەوڵەتیی و بازرگانی لە نێوان سنوورەکاندا، بۆ وێنە دامەزراوەی گومروکی لە نێوان هەردوولا پەرە دەستێنێ هەتا بازرگانی لە نێوان دوو لایەن بە شێوەیەکی ئاسانتر ئەنجام بدرێی.
نازم دەباغ سەبارەت بە مەبەست لە کەمبوونەوەی بروکراسی ئیداری بۆ ئەو ئێرانیانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرقاڵی کارکردنن چییە؟ گوتی: ئەوە بە مەبەستی لابردنی ڕەوەندی ئێستای ئیقامەی ئێرانییەکان نییە، بەڵکوو بۆ ئاسانکردنی بەڕێوەبردنی ڕەوەندەکانە. ئەوە بێجگە لەوەی دەبێ ئەو پڕۆەیە بە هاوبەشی هەر دوو لایەن سەربگرێ و بگاتە دەرئەنجام. بۆ ئەم کارەش تەنیا لایەنێک بەرپرسی ئەو ئاسانکارییە نییە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ پێشبینی ئەو بۆ زیادبوونی بارستایی ئاڵووگۆڕی دوو لایەن بۆ ئاستی 4 میلیارد دۆلار لە ساڵدا گوتی: ئەمە ویستی ئێمەیە و بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئابڵۆقەکان لە سەر ئێران نەدەبوون بێگومان ئەو ڕادەیە زۆر زیاتریش دەبوو.
کامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ تاران پڕۆتۆکۆلێکی چوار مادەیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا واژۆ کرد. بە پێی ئەو پڕۆتۆکۆلە دوو لایەن پێداگربوون لەسەر پەرەپێدانی ئاڵووگۆڕییە بازرگانییەکان و نەهێشتنی گرفتەکانی سنووریی بۆ کاروباری بازرگانی لە نێوان هەر دوولایەندا.
"ڕووئین" Roein گۆڤاری ئابووری هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق
نازم دهباغ بۆ کوردپرێس: بهشداری نهکردنی کورد له دژایهتی ئهسهد هۆکاری کردهوه تیرۆریستییهکهی ههولێر
"قهیرانی سووریا و ئهوهی که ئهلقاعیده و دهوڵهتی ئیسلامی عێراق باڵیان کێشاوه به سهر ئهوڵاتهدا و له عێراق و ناوچهکه چالاکییهکانی خۆیان ئهنجام دهدهن به هاوکاری بهرهی نوسرهت و گرووپه تیرۆریستییهکانی تر هۆکاری ئهوه بوو که، وهک ههدهفی یهکهم ههرێمی کوردستان و به تایبهت ههولێریان کردۆته ئامانج و دهزگای ئاسایش وهک سهرپهرشتیاری چهسپاندن و بهرقرارکردنی ئهم ئاسایشهی ههرێم ههڵبژێردراوه."
وتووێژی ناوەندی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەکانی ئاشتی لەگەڵ نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران
ناوەندی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەکانی ئاشتی ـ IPSC: تورکەکانی عێراق یا خود عێراقییە تورکەکان بە شێوەی گشتیی دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و پەیوەندییەکی نزیکی فەرهەنگی و زمانییان لەگەڵ تورکیادا هەیە. تورکمانەکان دوای عەڕەبەکان و کوردەکان سێیەمین نەتەوەی عێراق دێنەئەژمار. جوگرافیای بوونی ئینسانی تورکمانەکانی عێراق، لە سنووری تورکیا لەگەڵ عێراق لە نزیکی سنووری حەکاری و سێرت دەستپێدەکات و شاری تەلەعفەر لە باکوورترین شارێک هەڵکەوتووە کە دانیشتووانی تورکمانن. ئەوە درێژەپێدەری ڕێگای موسڵ بەرەولای ڕۆژئاوا و باشوورە تا دەگاتە شاری کەرکووک. بێجگە لەمانە لە کوردستانی عێراقیش بێجگە لە کوردەکان و کەمینەکانی ئاشووری، کەلدانی، ئەرمەنی و ... تورکمانەکان ژیان بەسەر دەبەن و لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەدا بەشێک لە 11 کورسی بۆ نەتەوەکانی غەیرە کورد لە کوردستانیان بەدەستهێنا. لەهەمان کاتیشدا بۆ شیکردنەوەی زیاتری ڕۆڵی تورکمانەکان لە عێراقدا وتووێژێکمان لەگەڵ نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ئەنجامداوە:
نازم دەباغ ـ نوێنەری حکوومەتی هەرێمى کوردستان لە ئێران
دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئێراندا ڕایگەیاند: بە بڕوای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاوی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی، هەڵبژاردنەکان بە سەرکەوتوویی و لە کەشووهەوایەکی ئارام، ئازاد و دیمۆکراتدا بەڕێوەچوو.
فەلاح مستەفا سەردانی وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانیای كرد
لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە چاوی كەوت بە هیو ڕۆبەڕستن وەزیری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات