جەبار یاوەر: مەشقی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوامە وپێویستیمان بەچەکی پێشکەوتووە
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وگوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، دووپاتیکردەوە ئەو چەک وتەقەمەنیانەی بۆ پێشمەرگە هاتوون لەسەر داوای وەزارەتی پێشمەرگە وهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە هاتوون. هەروەها گوتی زۆربەی ئەو چەکەی بەدەستی پێشمەرگەوەیە "چەکی رۆژهەڵاتین وپێشکەوتوو نین وپێشمەرگە پێویستی بەچەکی زیاترە وئێستاش هەندێک چەک گەیشتوونەتە دەستی پێشمەرگە ولەسەر دەستی ئەمەریکا ووڵاتانی هاوپەیمان مەشقی لەسەر دەکەن." دووپاتیشیکردەوە کە هێشتا "چەکی قورس ومۆدێرن نەگەیشتۆتە دەستی پێشمەرگە بەڵام ئەوەی لەبەردەستە هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ ئەو سەرکەوتنانەی پێشمەرگە تۆماری کرد".
فەریق جەبار یاوەر لەدیمانەیەکی تایبەت بە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاڵپشتیکردنی کوردستان لەلایەن ئەمەریکا ووڵاتانی هاوپەیمانانەوە هاوکێشەکەی گۆڕی و وایکرد "بارودۆخەکە لە بەرگری نێگەتیڤانەوە بۆ هێرشی پۆزەتیڤانە بگۆڕدرێت وپێشمەرگە ئێستا خۆی بۆ هێرشبردن دەستپێشخەرە".
فەریق جەبار یاوەر رەتیکردەوە کاتێکی دیاریکراو بۆ شەڕی دژی تیرۆر دابنێت ونیشانیدا "دیاریکردنی کاتی تەواوبوونی ئەم شەڕە زەحمەتە بەوپێیەی ئەم مەسەلەیە تەنها لە کوردستاندا نیە وشەڕی تیرۆر شەڕێکی جیهانیە وهەموو وڵاتانی جیهان ئێستا لەو بارودۆخەدان، ئاماژەی بەوەشدا لە کوردستان ولە عیراق ئەم شەڕە کاتی زۆری دەوێ".
هەروەها هۆکاری هێرشە چڕەکانی ئەم رۆژانەی دوایی داعشی بۆ کەشوهەوای ئەم چەند رۆژەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەهۆی "بارینی بارانێکی زۆرەوە فرۆکەکانی وڵاتانی هاوپەیمان پرۆسەی سەربازیان ئەنجام نەداوە ئەمەش بووە دەرفەتێک بۆ چەکدارانی رێکخراوی داعش بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە بەتایبەتی لە میحوەرەکانی شنگار وچیای زەرتک وگوێڕ وقەرەتەپە ولە زۆربەی ئەو هێرشانەش تێکشکاوە وپێشمەرگە نەیهێشتوە بێنە پێشەوە ورێگەی لێ‌گرتوون".
هاوکات ئەوەی نەشاردەوە کە چەکدارانی داعش هێز وتەقەمەنی زۆریان هەیە وتوانیویانە شوێنێکی زۆر داگیر بکەن "بەسوود وەرگرتن لەو چەکانەی کە لەسوپای عیراقەوە بۆیان ماوەتەوە دوای جێهێشتنی شوێنەکانیان ئەمە جگە لە سوود وەرگرتن لەو پاڵپشتیەی لە سوریا لێیان دەکرێت کە توانایەکی باشی پێداون بۆ هێرشکردن وشەڕی یەکجاری کە ناکرێ بەیەک شەڕ وبەیەک جار ئەو شوێنانەی داگیریان کردوون رزگار بکرێت". دووپاتیشیکردەوە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات لەسەر رزگارکردنی تێکڕای ئەو شوێنانە دەکاتەوە کە تیرۆریستانی داعش داگیریان کردوون بەکەمترین زەرەر.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ناکرێ هەرێمی کوردستان دراوسێیەکی تیرۆریستی هەبێت ودەستەوەستان بوەستێت، ووتی کە ئەم مەسەلەیە "پێویستی بە هەماهەنگی تەواوی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدرالی عیراقە".
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی هەرێم دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ رۆڵگێڕان لەچارەسەرکردنی هەر کێشەیەک وبۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ شەڕی تیرۆر "دوای فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکو سەرۆکی هێزی چەکدار".
هەروەها باسی لەوەشکرد دەزگاکانی هەواڵگری سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە ودەزگاکانی ئاسایش ودژەتیرۆر "رۆڵی باشیان لەئاشکراکردنی هاوکارانی داعش گێڕاوە کە رێخۆشکەر بوونە بۆ هاتنە ناوەوەی گرووپەکانیان بەتایبەتی لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ونیشانیدا بەشێک لەو هۆزە عەرەبانەی لەو ناوچانە دا هەن بوونەتە بەشێک لەداعش ودووپاتیشیکردەوە هێزی پێشمەرگە مامەڵەی داعشیان لەگەڵدا دەکات جا لەهەر نەتەوە وئایین وتایفەیەکدا بن" .
یاوەر ئاماژەی بەوەدا هەرێمی کوردستان هیچ جیاوازیەک لەنێوان شەڕی تیرۆر لەشنگار وسەعدیە وجەلەولا لەگەڵ کۆبانێ‌دا ناکات لەبەر ئەوەی شەڕەکە لەکۆبانێ "هەمان هەڕەشە وهەمان ئامانجی لەلای تیرۆریستان هەیە و دووپاتیکردەوە "هەرێمی کوردستان وەکو ئەرکێکی نەتەوەیی ومرۆیی بەباشی زانی بەشێک لەو چەک وتەقەمەنیانەی کە هەیبووە بیداتە شەڕڤانانی ئەم دەڤەرە وحکومەتی هەرێم لەیەکەمین رۆژی هەڕەشەکردن لەکۆبانێ هەوڵی خۆی داوە بۆ گەیاندنی چەک وتەقەمەنی وگەیاندنی پێشمەرگەش بۆ ئەم ناوچەیە بەهەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی تورکیا تا لە ئەنجامدا لەڕێگەی فڕۆکە ئەمەریکیەکانەوە گەیەندرایە کۆبانێ".
رونیشیکردەوە کە ئەو چەکانەی گەیشتونەتە کۆبانێ "ئەوانە نین کە ئەمەریکا وهاوپەیمانان بۆ پێشمەرگەی ناردوون چونکە مەرجی ناردنی چەکی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە " کە تەنها لەهەرێمی کوردستان بەکار بهێندرێت، بەڵکو ئەو چەکانەن کە پێشمەرگە هەیبووە وئەم کۆمەکە کار وئەرکێکی حکومی بوو بەناوی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
هەروەها فەریق جەبار یاوەر باسی لەوەکرد کە بەپێی بڕگەی پێنجەمی ماددەی 121ی دەستووری عیراق ماف بە هەرێمی کوردستان دراوە هێزی پۆلیس وئاسایش وپاراستنی هەرێمی هەبێت وهێزی پێشمەرگە "بەشێکە لەسیستەمی بەرگری عیراق نەوەکو بەشێک لەوەزارەتی بەرگری عیراق وئەم هێزانە لەژێر فەرماندەیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەجوڵێنەوە وئەم پرسەش تاوەکو ئێستا بەهەڵواسراوی لەنێوان هەرێم وبە‌غدا ماوەتەوە، بەو هیوایەی بەهاتنەکایەی حکومەتی تازە ئەم مەسەلەیە چارەسەر بکرێت".
هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا بازرگانیی نه‌وت له لایه‌ن داعشه‌وه تاوتوێ ده‌كه‌ن
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ئامۆس هۆكستهین نێردراوی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری وزه و شاندێكی یاوه‌ری كرد, كه له به‌ڕێزان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و دپلۆماتكاران پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا كه هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ئاماده‌ی بوون، ڕه‌وشی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی و مه‌ترسیی ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش تاوتوێ كرا و، تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی تیرۆرستان بۆ سوودوه‌رگرتن له نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه له عیراق و، داكۆكی له گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بۆ ڕێگه‌گرتن له بازرگانیكردنی داعش به نه‌وته‌وه كرا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كی له هه‌وڵ و كاری به‌رده‌وامی داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌م بازرگانییه پێشكه‌ش كرد و، ڕوونی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی باڵای حكوومی له به‌ڕێزان وه‌زیرانی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، سامانه سروشتییه‌كان و ئاسایشی گشتی پێك هێناوه كه زۆر به وردی چاودێریی كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن و توندترین ڕێكار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێگه‌گرتن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی بازرگانیكردنی تیرۆرستانی داعش به نه‌وته‌وه، ده‌گرنه به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی به‌ڕێز د. عه‌بادیدا كرا و، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا ده‌ربڕی و هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌م به‌شدارییه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مه‌ریكای كرد كه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كاندا یارمه‌تیده‌ر بن، جه‌تیشی له‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراق دەكات
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠١٤ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مارک بارێتی باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە عێراقی فیدڕاڵ و ئاڵان گیپخات كۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارێكدا کە بەڕێز مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرەتا باڵیۆزی فەڕەنسا خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و ڕایگەیاند کە ڕێز و سڵاوی سەرۆکی فەڕەنسای بۆ سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هێناوە و دوای دەستبەکاربوونی هەوڵی داوە لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی پەرە بە پەیوەندییە باشەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان بدەن، داواشی لە سەرۆک بارزانی کرد تێڕوانینی خۆی و سیاسەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕەوشی ئێستای کوردستان و عێراق و ناوچەکە بخاتەڕوو بۆئەوەی بەرچاوڕوونییەکی باشتریان هەبێت.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی باڵیۆزی نوێی فەڕەنسای كرد و پیرۆزبایی دەستەبەکاربوونی لە ئەرکی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و بەناوی خەڵكی كوردستان سوپاسی سەرۆك و حكوومەت و گەلی فەڕەنسای كرد كە لەكاتی تەنگانەدا بە كردەوە لەگەڵ گەلی كوردستان وەستان و ڕۆڵی پێشڕەوانەی فەڕەنسایشی بۆ هاندانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ یارمەتیانی كوردستان بەرز نرخاند.
سەبارەت بە دۆخی بەرەكانی جەنگ سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه له‌ڕووی پڕچه‌ككردنه‌وه ئابلووقه‌ی خرابووه سه‌ر، به‌ڵام ئێمە ڕووبەڕووی دەوڵەتێكی تیرۆریستیی پڕچەك بووینەوە كە چەكی دوو وڵاتی سووریا و عێراقی كەوتۆتە دەست، سەرەڕای ئەوەش پێشمەرگە توانی زوو تاكتیكی تیرۆریستان بزانێ و ڕێ لە پێشڕەوییان بگرێ و له چه‌ندین ناوچه‌دا پاشه‌كشه‌یان پێ بكات و ئێستا زۆربەی ئەو ناوچانەی تیرۆریستان داگیریان کردبوو لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد کراونەتەوە و ئەو شوێنانەی ماون ئازاد دەکرێنەوە.
سەرۆک بارزانی ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئێستا تیرۆریستان لە عێراق سوریا ئاراستەی شەڕی خۆیان گۆڕیوە و تەنیا دژی کورد شەڕ دەکەن، تەنیا لە لایەن کوردیشەوە تێک دەشکێندرێن.
سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە تەنیا کردەوەی سەربازی بۆ شکاندنی داعش بەس نییە و پێویستە سەرچاوە داراییەکانیان وشک بکرێت و ڕێگەی هاتنی تیرۆریستانیش بۆناو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بگیرێت، هەروەها ڕێگە نەدرێت چیتر خاکی سوریا وەک حەشارگە و ناوچەیەکی ئارام بۆ داعش بمێنێتەوە.
باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕوونکردنەوەکەی و ڕایگەیاند کە سەرنجەکانی سەرۆک بارزانی بۆ فەڕەنسا زۆر گرینگن و بەرچاوڕوونییەکی باشتریان دەداتێ، هەروەها سوپاسی پێشمەرگەی کرد کە قارەمانانە دژی تیرۆریستان شەڕ دەکەن و ڕایگەیاند: شەڕی کوردستان لەدژی داعش، نەک تەنیا بۆ عێراق و ناوچەکە، بەڵکو بۆ هەموو جیهان گرینگە و ئێوە لەجیاتی هەموو جیهان شەڕ دەکەن.
هەر لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فەڕەنسا ڕۆشنایی خستە سەر چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کلتورییەکانی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە هەولێر و ئەنستیتۆ و کۆمپانیا فەڕەنساییەکان لە کوردستان و ڕایگەیاند کە فەڕەنسا دەیەوێ لە هەموو ئاستەکاندا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەوپێش ببات.
باسکردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستایشى ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێم ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى ئۆكتۆبه‌رى 2014, به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "ئیڤان سیمۆنۆڤیچ" یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا شانده‌كه خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانى هه‌رێى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتیان كرده‌وه كه پاش دوایین سه‌ردانیان له ساڵى 2011ه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ن له هه‌رێمى كوردستان له زۆر بوارى دپلۆماسى، په‌یوه‌ندیى نێوده‌وڵه‌تى، ژێرخانى ئابوورى، ئازادیى میدیا و ڕاده‌ربڕین, مافه‌كانى مرۆڤ، شێڵته‌ر، مافه‌كانى ئافره‌تان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنى توندوتیژیى دژى ژناندان پێشڤه‌چوونى به‌رچاو ڕوویان داوه كه مایه‌ى ستایش و خۆشحاڵین و، به تایبه‌تى هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی‌یان به ئه‌رێنى و مایه‌ى پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا، كه له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا پشتگیری‌یان لێ ده‌كرێت.
به‌ڕێز یاریده‌ده‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له بوارى یاساكاندا پێشڤه‌چوونى به‌رچاو له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه و له هه‌ندێ بوارى مافه‌كانى مرۆڤیش‌دا ده‌كرێ كارى زیاتر بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو ئاماده‌ییى ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ده‌ربڕى بۆ كردنه‌وه‌ى وۆركشۆپى تایبه‌ت بۆ داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان كرد كه وێڕاى دژواریى بارودۆخه‌كه و نه‌بوونى بودجه و سنوورداریى تواناكان، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌كى ئایینى, مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌یى، باوه‌شیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران كردووته‌وه و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش. ئاماژه‌یشى به سه‌ردانێكى خۆیان بۆ چه‌ند كه‌مپێك كرد و ڕوونى كرده‌وه ئاواره‌كان ستایشى پاراستنى ئه‌من و ئاسایشیان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌چى خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان، به‌ڵام له‌به‌ر خراپیى بارودۆخه‌كه جارێ ناتوانن، ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێى هاتنى ژماره‌ى زیاترى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كرێت، به تایبه‌تیش له‌به‌ر بارودۆخى دژوارى سووریا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى سه‌ردان و تێبینیهكانیانى ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له ههنگاوههكانیان ده‌كات، هه‌روه‌ها داواى كرد كه به‌رده‌وام هه‌ر تێبینى و كه‌موكوڕى و پێشێلكارییه‌ك له هه‌رێمى كوردستان ببینن، حكوومه‌تى هه‌رێمى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى پێویست بۆ نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنیان بنێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نكۆڵى له هه‌بوونى كێشه و كه‌موكوڕى ناكات و به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه، له‌وانه‌یه لێره و له‌وێ هه‌ندێ كێشه و گرفتى نه‌خوازراو بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات و له‌مباره‌یه‌شه‌وه چاوه‌ڕێى هاوكاریى ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌رانیش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه حكوومه‌ت چاوه‌ڕێى هاوكارى و ئاوڕدانهوهى زیاترى حكوومه‌تى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات له ڕه‌وشى ئاواره‌كان، به تایبه‌تى كه خه‌ریكه وه‌رزى سه‌رما و سۆڵه ده‌گات و دووپاتى كرده‌وه وێڕاى كه‌میى تواناكان، حكوومه‌تى هه‌رێم له پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌رباره‌ى به‌شداریى هه‌رێمى كوردستانیش له حكوومه‌تى به‌ڕێز عه‌بادیدا، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌كات و خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
كونسولێ گشتی نوێی ئەڵمانیا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد
بەڕێز جۆرج ئنزوێیلەر كونسوڵی نوێی ئەڵًمانیا بەمەبەستی دەست بەكاربوون سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد و لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازی لێكرا بە ئامادە بوونی بەڕێز كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەوەندیەكانی دەرەوە.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق دەربارەی دوایین پەرەسەندنەكان گفتوگۆیان كرد
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە مارك بارێتی باڵیۆزی كۆماری فەڕەنسا لە عێراق و ئالان گێپخارت كونسوڵی گشتی ئەو ووڵاتە لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا كە كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئامادەی بوو، گفتوگۆ كرا دەربارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسیەكان و بواری ئاسایش و بارودۆخی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و لە ناوچەكە، هەروەها لە بەشێكی دیكەشدا باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا.
لەسەرەتای دیدارەكەدا فەلاح مستەفا وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ هاوكاری و پاڵپشتی هەرێمی كوردستان لە بواری مرۆیی و سەربازی لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لەناویشیاندا كۆماری فەڕەنسا، باسەكانی لە چوار لایەنی سەرەكیدا چڕ كردەوە.
لەبارەی پەیوەندیەكانی هەولێرو بەغداو بڕیاری سەركردایەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری كابینەی تازەی حكومەتی عێراق روونی كردەوە كە حكومەتی هەرێم بە ئومێدەوە لەم بەشداری كردنە دەڕوانێ وەك هەوڵێك بۆ گێڕانەوی متمانەی نێوان پێكهاتەو لایەنەكان لە عێراق و بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی پێشمەرگەو نەوت و گاز‌و پرسی مادەی 140ی دەستورو بودجەو موچەی خەڵكی كوردستان، بەگرنگی زانی كە سوود وەرگرتن لە هەڵەكانی كابینەی پێشتری حكومەتی عێراق وەربگیرێت سەبارەت بە بڕیار‌و مامەڵە كردنی بۆ هێشتنەوەی ئەم پرسانە بە هەڵواسراوی كە لە سوودو بەرژەوەندی هەردوولادا نیە. هەروەها باس لە پێویستی هاوبەشی لە بڕیار‌و پێدانی مافەكان بە پێكهاتە جیاجیاكان لە عێراق كرا.
هەر لە دیدارەكەدا فەلاح مستەفا ستایشی هەڵوێستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەوەی كە هاوكاری حكومەت بوون بە خۆڕاگریان بەرامبەر بە قەیران و سەپاندنی گەمارۆی دارایی لە لایەن بەغدا لە سەر هەرێم و بڕینی بودجەو موچەی خەڵكی كوردستان. ئەمەش وێڕای هاوكاری كردنی ئەو ئاوارەو لێقەوماوانەی كە روویان لە هەرێم كردووە.
سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ تیرۆرستانی داعش، بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە گووتی شانازی بەوە دەكەین كە لەجیاتی كۆمەڵەگای نێودەوڵەتی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەڕیزی پێشەوەی بەرەكانی شەڕدان دژی تیرۆرستانی داعش. بۆ ئەم مەبەستەش جەخی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانیەكان لە لایەن فڕۆكەكانی ووڵاتانی هاوپەیمان بۆ سەر پێگەو مۆڵگەكانی ئەو گرووپە تیرۆرستیە كردەوە، هاوكات داوای هاوكاری و پاڵپشتی زیاتری كرد بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەڕووی دابینكردنی چەكی پێشكەوتوو و چەكی قورس بۆ رووبەڕووبوونەوەو تێكشكاندنی ئەو گرووپە تیرۆرستیە نێودەوڵەتیە. هەروەها پێشكەش كردنی راوێژ‌و مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزەكانی پێشمەرگە وەك لایەنێكی دیكەی ئەو هاوكاریانەو گرنگی بەردەوامبوونیان باسی لێوەكرا.
پرسی مرۆیی و بارودۆخی ئاوەرەكانی ناوخۆ‌و پەناهەندەكانی سوریا لە هەرێمی كوردستان بەشێكی دیكەی باسەكانی دیدارەكە بوون. لەم رووەشەوە باس لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ باشتركردنی بارودۆخی ئەو ئاوارانە كرا، بە تایبەتی لەڕووی دابینكردنی شوێنی حەوانەوەو دەستەبەركردنی خواردن و لایەنی تەندروستی و پەروەردە. بەڵام بەهۆی بوونی قەیرانی دارایی لە هەرێم لە دەرئەنجامی سەپاندنی گەمارۆی داریی لەسەر هەرێم لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵ لە بەغدا تیشك خرایەسەر سنوورداری تواناكنی حكومەتی هەرێم بۆ مامەڵەكردنی پێویست لەگەڵ پرسی ئاوارەكان، لەم رووەشەوە وێڕای جەخت كردنەوە لەسەر زیادكردنی هاوكاری نێودەوڵەتی بەتایبەتی كە لەوەرزی سەرماو زستان نزیك بووینەتەوە، باس لە ئەجامدانی كۆنفڕانسی هاوكاری مرۆیی نێودەوڵەتی سەبارەت بە رەوشی ئاوارەكان و چارەسەركردنی كێشەكانیان و دووبارە بونیاد نانەوەی ناوچەكانیان كرا. ئەمەش وێڕای هەوڵدان بۆ باش كردنی بارودۆخی دەروونی ئاوارەكان كە لە دەرەئەنجامی ئاوارەبوونیان و ئەو كارەساتەی بەهۆی گرووپی تیرۆرستی داعشەوە بەسەریاندا هاتووە. هەروەها سەبارەت بە پرسی بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانەی كە تیرۆرستانی داعش بەرامبەر هاووڵاتیانی كورد ئەنجامی داون، باس لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم و دامەزراندنی لیژنەیەكی باڵای تایبەتمەند بۆ ئەم كارە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرا.
لای خۆیەوەی بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە سەردانی سەرۆكی فەڕەنسا بۆ هەولێر بە گرنگ پڕ واتا وەسف كرد بۆ پاڵپشتی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان و گووتیشی ئەو هەنگاوە جێگەی تەقدیری ئێمەیە.
باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا باسی لە تێروانینی ووڵاتەكەی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكان و بەردەوامی هاوكاریە مرۆییەكان و هەماهەنگی سەربازی نێوان هەردوولا بۆ رووبەڕووبوونەوەو تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعش كرد. هەروەها تیشكی خستەسەر بڕو جۆری ئەو هاوكاریانەی كە لەماوەی رابردوو ووڵاتەكەی لەڕووی مرۆییەوە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان پێشكەشی كردوون و جەختیشی لە بەردەوامی كار‌و هەوڵەكان بۆ ئەم مەبەستە كردەوە.
ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی گەیاندنی چەك و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبانێ
دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردنی كۆبانێ و ڕۆژئاوای كوردستان و هەروەها بڕیاری بوردومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لە كۆبانێ لە لایەن هێزە هاوپەیمانەكانەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 10ـی 2014 چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی فڕۆكە ئەمەریكییەكانەوە گەییشتە شاری كۆبانێ.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سوپاسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات بۆ گەیاندنی چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێی ئاسمانەوە بۆ كۆبانێ، بۆ ئەوەی ئەو قارەمانانەی لە كۆبانێ بەرگری دەكەن بتوانن سوود لەو چەك و هاوكارییانە وەربگرن.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
20ـی 10ـی 2014
وتاری "نازم دەباغ" له رۆژنامەی کوردستانی نوێ / كورد چەند سوودی لە ڕابردوو وەرگرتووە؟
دەرفەتەكان:ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو دەبینین كە كورد تەنها لەسەدەی بیستدا لەرووداوو گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا چەندین هەلی بۆ رەخساوە، بەڵام لەئەنجامی هەڵەشەییو دووبەرەكیو هەڵەی خۆی‌و بەررژەوەندی زلهێزو گوشاری دوژمنەكانی نەیتوانیوە وەكو خۆیان سوودیان لێوەربگرێت.
لێرەدا دەمەوێت بەنموونەو بەكورتی هەندێكیان وەبیر هەموو لایەك بهێنمەوەو باسیان بكەم، بەڵكو سوودێكی هەبێت بۆ بارودۆخی ئەمڕۆمانو ئاییندەمان.
شۆڕشەكانی شێخ مەحمود دوای هەڵگیرساندنی جەنگی یەكەمی جیهان ئاكامەكەی لەناوچوونی شێخ و شۆڕشەكەی بوو. بزووتنەوەكەی بارزان كە بەپشتیوانی‌و پشتگیری رۆشنبیران‌و چالاكوانانی سیاسی ئەوكات بوو، بوو بەشۆڕشێكو ئەویش بەداخەوە دامركایەوە (پارێزەر مەعروف جیاوك لەپەرتوكی (نهێنیەكانی بارزان) كە لەپەنجاكانی سەدەی بیست نووسیویەتیو هەرخۆشی لەو سەردەمەدا ژیاوە وردتر باسی دەكات). دوای دروستبوونی كۆماری كوردستان لەمەهاباد لەجەنگی دووەمی جیهان ئەنجامەكەی لەسێدارەدانی قازی محەمەد بوو. شۆڕشی ئاگری داخ لەكوردستانی توركیا.
دوای ئەوەی شۆڕشی 14 تەمموز لەعیراق بەپشتیوانی حزبی شیوعی عیراق سەركەوتو دوای گەڕانەوەی جەنابی مەلا مستەفاو پەشیمابوونەوەی عەبدولكەریم قاسم لەبەڵێنەكانیو دەركردنی یاسای چاكسازی كشتوكاڵ (قانون اصلاحی زراعی) جارێكی‌تر راپەرینی ئاغا‌و خاوەن زەوییە زۆرەكان راپەڕین‌و هەر زوو لەلایەن سیاسەتمەداران‌و رۆشنبیران‌و پارتی دیموكراتی كوردستان قۆسترایەوەو گۆڕدرا بۆ شۆڕشێكی نەتەوەیی بۆ داواكاری مافەكانی كورد كە بەشۆڕشی ئەیلول ناوی دەركردو لەئەنجامدا رێككەوتننامەی 11 ئازار هاتەكایەوە، بەڵام لەبنەڕەتدا كورد بەبێئاگایی خۆی كەوتە ناو بۆسەی پیلانگێڕی‌و ئەنجامەكەی رێككەوتننامەی ئەلجەزائیر بوو لەساڵی 1975. بەڵام دیسانەوە بەهۆی كۆششی تێكۆشەرانو سیاسەتمەدارانی كورد‌و لووتبەرزیو غروری سەركەوتنی حكومەتی عیراق بەسەر بزووتنەوەی كورد‌و شۆڕشەكەیو راگواستنی دێهاتەكانی سەرسنوور، جارێكی‌تر بوو بەهۆی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ لەشاخەكانی كوردستان ساڵی 1975.
لەدوای ماوەیەك بەشێوەی پارتیزانی‌و دڵسۆزی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و خۆڕاگری خەڵكی كوردستان هەندەی پێنەچوو بەهەڵەیەكیتری حكومەتی عیراق‌و رووداوێكیتر هەلێكیتری دروستكرد بۆ گەشەكردن‌و فراوانبوونی هێزی پێشمەرگەو ناوچەی ئازاد، ئەویش بەهەڵگیرسانی شەڕی هەشت ساڵەی عیراق لەگەڵ ئێران، بەڵام بەراوەستانی شەڕەكە هەموومان شاهیدی ئەوەین جارێكی‌تر شكست‌و ئەنفالو راونان دەستی پێكردەوەو زۆربەی هێزەكانمان كەوتنە سەر سنوری ئێران‌و توركیا‌و بەناوچەیەكی وەكو شێنێو زەڵێ رازی بووین ئەگەر لێمان بگەڕێن.
خۆشبەختانە ساڵی 1990 سەدام هەڵەیەكی ستراتیژی گەورەتری كرد‌و وەك جەنابی مام جەلال پێشبینی كردبوو لەهاوینی هەمان ساڵ لەپاریس رایگەیاندبوو كە: سەدام پەلاماری كوێت دەدات، لە 2/8/1990 روویداو ئەمەش ئۆمێدێكی تازەی دایەوە بەكوردو كەوتە خۆرێكخستن بۆ ئەگەرەكان یەكێك لەوانە پەلاماردانی كوێت كە سەرەنجام بۆی هەیە ببێتە هۆی شكستی گەورەی سوپای عیراق‌و لەئەنجامدا راپەڕین دروست ببێت. دوای ئەوەی راپەڕین كرا هەمدیس بەهۆی بەرژەوەندی وڵاتە گەورەكان دەرفەتەكە لەدەست كورد دەرهێنراو ئەگەر روانگە مرۆییەكە بۆ هاوكاری كورد نەبووایە كە ناوچەی دژەفڕین دانرا، پێدەچوو ئێستا ئەم دیفاكتۆیەش نەبووایە.
توركیا ئەگەرچی ناچاربوو بنكەی ئینجەرلیك بخاتە خزمەتی ئەم بڕیارە نێودەوڵەتییەوە، بەڵام سوودی خۆشی تێدابوو كە بەدوای پێگەدا دەگەڕا لەناوچەكە بەتایبەت دوای هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤیەتو لاوازبوونی سەدامەوە. توركیا خزمەتێكی گەورەی بەگەلی كورد كرد بەبێ ئەوەی خواستی خۆی بێت ئەویش لەوكاتەی رێگەی نەدا سوپای ئەمریكا لەرێگای توركیاوە بێتە عیراقەوە. لەبەرامبەردا سەركردایەتی كورد ئەم هەڵەیەی گۆڕی بۆ سوودی خۆی‌و رێگای بەهێزی هاوپەیمانان‌و ئەمریكا دا سوود لەفڕۆكەخانە كۆنە سەربازییەكانی حەریرو سلێمانی وەربگرن‌و ئەوەش كرا‌و زیاتر لەجاران لەگەڵ هاوپەیمانەكان نزیكبوونەوە روویدا. سەدام رووخا‌و عیراقێكی تازە دروست بوو، بەڵام لەهەنگاوی یەكەم ئەمریكاو هێزە هاوپەیمانەكان كوردیان ئاگادار كردەوە لە:
1- كورد بۆی نییە لەناوچە سوورەكانی عیراق بێت. واتە ناوچە تازە ئازادكراوەكانی كوردستان لەدوای پرۆسەی ئازادی، چونكە ئەمریكا بۆ كورد ناوچەی سەوزو سووری دانا. سەوز ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم بوو تا 2003و سوور ناوچەكانی دیكەی كوردستان دوای پڕۆسە.
2- داوای گەڕاندنەوەی هەموو ئەو چەكە قورسانەیان كرد كە كەوتبوونە دەست هێزی پێشمەرگە. واتە تەنها بۆیان هەیە چەكی سووكیان لابێت.
3- لەكاتی جوڵان بۆ هەریەك لەكاك مەسعودو بەرێز مام جەلال تەنها 60 پێشمەرگەیان رێگە دەدا لەگەڵیان بن‌و بۆ هەر ئەندام مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتیش ژمارەیەكی كەمتر.
لەگەڵ ئەوەی كە نابێت خۆشحاڵ بین بەشەڕ، بەڵام گروپی موقتەدا سەدر سووپای مەهدیان دروستكرد‌و لەنەجەف شەڕ هەڵگیرسا، ئەمریكاو هاوپەیمانەكان هەڵوەستەیان كرد‌و ئەم سێ خاڵەی باسمان كرد راگیرا‌و داوای هاوكاری پێشمەرگەیان كرد. بەدوای خۆشی‌دا كاری تیرۆریستی‌و تەقینەوە دەستی پێكردو شەڕی یەكەمی فەلوجە روویدا. هێزەكانی هاوپەیمانی ئەمریكا پەشیمان بوونەوە لەتێڕوانینیان بۆ كورد‌و ناوچەكانی كوردستانیان بەئارامترین شوێن لەعیراق ئەژمار كرد‌و داوایان لەهێزەكانیان كرد بۆ پشوودان‌و ئارامی سوود لەهەرێمی كوردستان وەربگرن. بۆیە پشتیوانیان لەو ئارامییە كرد‌و تەنها خاڵێك كە لەسەری مانەوە ناوچەی سەوزو سوور بوو واتە سوور ئەو ناوچانەی كە كەوتنە چوارچێوەی ماددەی 140 و دەرەوەی.
هەڵوێستە دوژمنكارانەكان:
دوا بەدوای دامەزراندنی حكومەتی نوێی عیراق‌و بەشداری كورد‌و سوننەو شیعە بەسازان (تەوافوق)و دوا بەدوای نووسینەوەی دەستووری عیراق، جارێكی‌تر شوڤێنیستە عەرەبەكان چ لەسوننە چ لەشیعە كەوتنە دژایەتیكردنی دەستورو مافە رەواكانی كورد‌و پاشگەزبوونەوە لەجێبەجێكردنی رێككەوتنەكان لەوانە ماددەی 140، یاسای نەوت‌و پێشمەرگە. ئەیاد عەلاوی بوو بەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی گواستراوەو هیچی بۆ كورد نەكرد. دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق‌و دامەزراندنی یەكەم حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی د.ئیبراهیم جەعفەری هەم دیسان هیچی بۆ كورد نەكرد. بەگوشاری كورد گۆڕدرا بەمالكی ئەویش بەهەوڵەكانی سوودوەرگرتن لەئەفسەرە پلە بەرزەكانی بەعسی پێشوو بۆ بنیادنانەوەی سوپای عیراق لەسەر دەستی ئەوان فەرامۆش كردن‌و بەشداری پێنەكردنی سوننەكان لەحكومەتو پێشێلكردنی دەستورو هەلێكیتری رەخسان بەرەی كورد بكەوێتە دژی مالكی.
باردۆخه‌که درێژه‌ی کێشا
ئەم بارودۆخە درێژەی كێشا هەتا هەڵبژاردنی دووەم لەعیراق كرا‌و لیستەكەی مالكی زۆرینەی هێنایەوەو دەبوو جارێكی‌تر سەرۆك وەزیران بێت. دوای هەشت مانگ ئەویش بەپشتیوانی كورد رێككەوتننامەی هەولێر كە یەكێكیان بریتی بوو لە 19 خاڵ‌و یەكێكی تریش لەنێوان كاك مەسعودو مالكی كەبریتیبوو لە 12 خاڵ بەبەشداری سوننەكان حكومەتی دەوڵەتی یاسا دروستبوو، كە لەراستیدا هەموو شتێك بوو، بەڵام دەوڵەتی یاسا نەبوو هەمووی سەرپێچیو دژەیاسایی بوو. ئەوە وایكرد كورد‌و سوننە دوور بكەونەوە لەبەغداو تەنها وەزیرو پلەدارەكان لەبەغدا بن‌و لەهەولێر حكومەتی هەرێمیش هەڵوێستێكیتری هەبێت.
دووركەوتنەوەی سوننە لەحكومەتەكەی بەغداو غروری جەنابی مالكی بەدروستكردنی سوپایەكی فشۆل لەسەر كۆنە بەعسییەكان وای لەكورد كرد كە هەندێ دروشم بەرزبكاتەوەو هەنگاوی دیكە بنێت. لەم نێوەندەدا هێزێكی تاریك‌و نامۆ پەیدابوو بەناوی داعش كە لەسەرەتادا كورد خەونەكانی خۆی لەسەر بنیادنا بەوەی تازە عیراق بوو بەسێ پارچەو عیراق دوای داگیركردنی موسڵ عیراقی جاران نییەو نێوانی كورد‌و بەغدا داعشە بەدرێژایی 1050 كیلۆمەتر.
باسكرا كورد ناكەوێتە شەڕێكی تایفی لەژێر ناوی دژەتیرۆرو سەرینی ئاسوودەیمان خستە ژێر سەرمان‌و تازە ماددەی 140 جێبەجێ بوو. كورد بەهەموو ئاوات‌و خەونو ئۆمێدەكانی دەگات. زۆری نەخایاند دوژمنانی كورد بۆ لەباربردنی ئەم خەونە، پیلانەكەیان سەریگرتو داعش پەلاماری ناوچە ئازادكراوەكانیداو لەماوەیەكی كورت چۆن سوپای عیراق ناوچەكانی دایە دەست داعش ئەوهاش بەشێوەیەكیتر لەدەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دەرهێنا. ئەم هێزەی لەماوەی بیست‌و دوو ساڵ زیاتر كە ئامادەمان كردبوو بۆئەوەی بەرگری لەپاراستنی كوردستان بكات‌و پارێزگاری هەموو مەرزەكان بكات دەركەوت ئەو تواناییەی نییە. ئەو وڵاتەشی كە رێككەوتنی 50 ساڵەی ئابووریمان لەگەڵیدا ئیمزا كردبوو بەتەنها جێیهێشتین سەرەڕای ئەوەی چەندینجاریش شاندی فەرمی سەرۆكی حكومەت چووە بۆ توركیا‌و وەزیرانی نەوت‌و پێشمەرگەو ناوخۆی لەگەڵدا بووە كە مانای خۆیان هەیە شاندێكی وەزیری پێشمەرگەو ناوخۆی لەگەڵدابێت. لەگەڵ ئەوەی كە هەتا ئێستاش بنكە سەربازییەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێم هەن، بەڵام دوای ئەوەی سەرۆكایەتی هەرێم‌و حكومەت بێئومێدبوون لەهەڵویستی دۆستی باكور ناچاربوون داوای هاوكاری‌و یارمەتی لەدراوسێكەی دیكەو هاوپەیمانەكانو ئەمریكا بكەن. لەگەڵ ئەوەی بەشێكی زۆر لەلێپرسراوانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بەئاشكرا رایاندەگەیاند كە: نەك وڵاتانی ناوچەكە، بەڵكو ئەمریكاش دەبێت بەسیاسەتەكانی خۆیدا بچێتەوە لەگەڵ كورد‌و بەپێی ئەو بارودۆخە نوێیە ئەمریكا پێویستی بەكورد هەیە، نەك بە پێچەوانەوە. بەڵام دواتر بەپێی وتەكانی د. فوئاد حسێن‌و كاك فەلاح مستەفا: توركیا بێئومێدی كردین‌و بەپێی سوپاسنامەكەی بەڕێز سەرۆكی هەرێم كاك مەسعود بارزانی-یش كە بۆ سەرۆك كۆماری ئێرانی نارد‌و لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیشیدا لەبەردەم وەزیری دەرەوەی ئێران فەرمووی: یەكەم وڵات بەدەنگمانەوە هاتو هاوكاری سەربازیی كردین كۆماری ئیسلامی ئێران بوو. لەكاتێكدا نەك بەقسەی ئێمەومانان بەڵكو هەموو دونیاش دەزانێت هیچ جۆرە هاوپەیمانییەكی ستراتیژیمان لەگەڵیدا نەبوو. بۆیە گرنگە بزانین كام لەو وڵاتانە پابەندی پەیمان‌و پرەنسیپەكانی هاوپەیمانی دەبێت‌و كامیشیان سوود لەخۆشباوەڕیی سەركردەكانمان وەردەگرن.
چۆنێتی سوود وەرگرتنەوە لەدەرفەتەكان:
درفه‌ت و خواسته‌کان به‌یه‌که‌وه کۆبوونه‌ته‌وه
لێرەدا هاوكاری یارمەتی هەموو ئەوانەی ناردیانو بەشداربوون جێگای سوپاس‌و پێزانینەو وای دەبینم كە جارێكی‌تر بێئەوەی خواستی توركیا بێت خزمەتێكیتری بەكورد كرد لەوەی نەیهێشت هێزەكانی ناتۆ‌و ئەمریكا بنكەی ئینجەرلیك بەكاربهێنن. بۆیە جارێكی‌تر بیركردنەوە لەوەی سوود لەخاكی هەرێم وەربگیرێت لەلایەن ئەمریكاوە بۆوە بەخواستێكی زەرووریو هەمیشەیی. لێرەدا دەرفەتەكانو خواستەكان بەیەكەوە كۆبوونەتەوە، بەڵام گرنگە بزانرێت چۆن سوودی لێوەربگرێت؟ خوێندنەوەیەكی سەرپێی واقیعی ئێستا دەڵێت: ئەمجارەیان كورد هەموو بەرژەوەندییەكان نەخاتە سەبەتەی یەك لاوەو لەوەش گرنگتر دیاریكردنی ستراتیژێكی هاوبەشی هەموو بیر‌و بۆچوونە جیاوازەكانی كوردستانە كە بەپێی قۆناغەكەو بابەت و خودیەتی (الموچوع و الژاتیە) بەرنامەی بۆ دابڕێژێت. مامەڵەیەكی واقیعی لەگەڵ دۆستایەتی‌و هاوپەیمانی بكات‌و بیر لەئاواتو خەونەكان نەكاتەوە بەبێئەوەی زەمینەی بۆ سازنەكاتو وەكو دەستكەوتی حزبی‌و تاك لێیان نەڕوانین.
لەهەمووی گرنگتر یەك هەڵوێستیو یەك گوتاریی سیاسی‌و یەك هێزی پێشمەرگەو یەك حكومەتی شەراكەتی راستەقینەیە كە لەچوارچێوەیدا پرەنسیپەكانی دیموكراسی‌و ئازادییەكان بتوانێت هەنگاو هەڵێنێت.
ئەمرۆ لەهەموو كات‌و قۆناغە جیاجیاكانی تر زیاتر كورد كەوتۆتە دووڕیانێك كە دەبێت سیاسەتی راست‌و دروست پیادەبكاتو نەكەوێتە چاڵێكەوە كە دوژمنەكانمان بۆیان دیاری كردبین. ئەمجارە لەلێواری مەترسیی گەورەداینو ترسەكەش لەوەیە وەكو چۆن لەدەرفەتو هەڵەكانی رابردووی شۆڕشەكانمان دەرسمان وەرنەگرتووە، ئەمجارە بەپێچەوانەی ئەوەی ئێمە سوود لەهەڵەی دوژمنەكانمان وەرگرین، دوژمنەكانمان لەهەڵەكانو دروشمەكانی ئێمە سوود وەربگرن.
سەیری ئەم دوو نموونە سادەیە كە پێگەی كوردیان بەكوێ گەیاندووە:
- برادەرانی سوننە تا سێ مانگ پێش ئێستا هاتووچۆی گەرمیان بۆ لای سەركرادیەتی سیاسی كورد بوو بۆ یەكهەڵوێستیو یەكگوتاری و بەشداربوون بەمەرج لەگەڵ لایەنی زۆرینەی شیعە لەحكومەتدا، بەڵام ئەمڕۆكە هەر ئەوان بەبێ كورد گەڕانەوە بەغداو بەبێ كورد بەشدارییان لەحكومەتی زۆرینە كرد‌و زۆرینەی دەستكەوتیشان وەرگرت. لەكاتێكدا ئەوانەی ئێستا بوونەتە جێگری سەرۆك كۆمار لەسەردەمی بەڕێز مام جەلال كە سەرۆك كۆمار بوو داوای سەرۆك كۆمارییان دەكردو بەجێگر رازی نەبوون. لەكاتێكدا ئێمە (كورد) ئەگەر بەگوشاری دەرەكی نەبووایە لەسەر بەغداد پێموایە دەقیقەی نەوەدیش پێڕا نەدەگەیشتین بەشداری ئەم حكومەتە بین كە بەبێ كورد بەرنامەی خوێندرایەوەو پۆستەكانیش دابەشكرانو دیاریكران كە ئەگەر بەراورد بكەین لەگەڵ حكومەتەكانی پێشوو لەرووی ژمارەی وەزیرو پۆستەكانەوە ئەو كاتە ژمارەكە زیاتر بوو.
- كورد سێ مانگ مۆڵەتی بۆ حكومەتی عەبادی داناوە، لەگەڵ ئەوەی پێم وایە كەسایەتی گۆڕین گرنگ نییە بەئەندازەی گۆڕینی بیـركردنەوەكان. زۆر كەس لایانوایە مالكی و عەبادی دوو رووی یەك دراون، بەڵام دیسان تازە كورد بەڵێنی داوەو ناتوانێت پەشیمان بێتەوە. ئەگەر بەمێژووی هاوپەیمانییەكاندا بچینەوە ناتوانین ئومێدیان لەسەر بنیاد بنێین‌و تەنها بەیەكڕیزیو یەكخستنی تواناكانمان دەتوانین وابكەین دۆستەكان متمانەیان لەلا دروست ببێتەوە كە ناتوانن ئەم شەڕەی دژە تیرۆر بێ كورد بكەن‌و ناتوانن عیراقی یەكگرتوو و سەركەوتوو بێ كورد پێكبهێنن، یان ئەوەتا هاوسەنگی رابگرن یان ئەوەتا رێگا نەگرن لەمافی چارەی خۆنووسینی كورد.
ئەمڕۆ هەموومان پێویستمان بەبیركردنەوەی تازەو هۆشیارانەو لێپرسراوانە هەیە. شكستی هێزی پێشمەرگەو كورد لەهەر شوێنێك بێت كاردانەوەی بۆ سەر هەموومان وەكو یەكوایە، چ لەكۆبانی بێت‌و چ لەشەنگالو جەلەولا. هەر بیر لەسەركەوتنو هێز نەكەینەوە، با لەرێگەی هێزەوە بیر لەدروستكردنی بەرنامەیەكی سیاسی پتەوبكرێتەوە لەجیاتی دژایەتی‌و شكاندنی یەكترو هێنانەوەی بڕوبیانووی حزبایەتی كردن. باهەموو مەترسییەكان لەبەرچاو بگرین هەتا دوێنێ وەزیری دەرەوەی عیراق كورد بوو كەمێك مەترسی كەمتر بوو، بەڵام ئەمڕۆكە كەسێكە كە پێشتر سەرۆك وەزیران بوو كورد لایبرد لە پۆستەكەی. ئایا دەكرێت بیركردنەوەی گۆڕابێت؟ با جارێكی‌تر رێككەوتنێكی جەزائیر لەسەر دەستی وڵاتێكی‌تر نەكرێت‌و ئایندەی كورد لەسەر حزبایەتی بەرتەسكو دژایەتیكردنی یەكتر نەكرێتە قوربانییەكیتر. بیر لەئاشتەوایی ناوچەكە بكرێتەوە، كێ‌و چۆن‌و لەسەر چ بنەمایەك دروست دەبێت.
دوابڕیار هەڵدەگرین بۆ شیكردنەوەو رای خوێنەرو سیاسەتمەداران. هەموو ئەم رووداوانە لەمێژووی دوور‌و نزیكی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد روویانداوە. باشترە لەبری قسەو قسەڵۆك یەك تۆز خۆمان بەو رابردووەوە ماندوو بكەین‌و هەڵەكانمان دیاریبكەینو ئەنجامەكانی لەگەڵ ئەمڕۆكە بەروارد بكەین. بزانین ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە ئەوەندەی هەڵەی ستراتیژی دوژمنانی كورد هەلیان بۆ رەخساندوین، ئەوەندە بەرنامەی ستراتیژی خۆمان نەهاتۆتە دی.
داعش زاده‌ی سیاسه‌تی نادروست و ململانێی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات / نازم ده‌باغ
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو و دواوه‌وه به تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی بیری مارکسیزم و لێنینیزم و دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا وه‌کو سه‌رمایه‌دار و کۆلۆنیالیزم دژی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و سۆسیالیزم که‌وتنه به‌رنامه‌رێژی بۆ دژایه‌تیکردنی کۆمۆنیزم، هه‌روه‌ها که بینیمان ئه‌مه‌ش له رێگای پشتیوانیکردنی بزووتنه‌وه ئایینییه‌کان به تایبه‌ت بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانه‌وه کرا چونکه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هاوسنوور بوون به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانی داگیرکرد، که دواتریش ئه‌فغانه‌کان گروپه سه‌له‌فییه‌کانیان پێکهێناو به سه‌رهه‌ڵدانی ئوسامه بنلادهن له عه‌ره‌بستانه‌وه، له لایه‌ن گروپه وه‌هابییه‌کانه‌وه پشتیوانی کراو توانییان تاڵیبان له ئه‌فغانستان پێک‌بێنن، به به‌هێزبوونی ئه‌م گروپه به‌ره‌و ئامانجی دیکه هاندران و له کۆتاییشدا گروپی قاعیده‌ی لێ دروست بوو که بوونه دوو باڵی سه‌ره‌کی توندڕه‌وی له ناوچه‌که‌دا، له درێژه‌دا بوونه دژبه‌ری رۆژئاوا و ئه‌مریکایان کرده ئامانج و لووتکه‌ی ئه‌م دژایه‌تیکردنه‌ش ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ڕه‌کانی رێکخراوی بازرگانی جیهانیی بوو له ١١ی سیبته‌مبه‌ری ٢٠١١.
دوای ئه‌وه ئه‌مریکا که‌وته بیرکردنه‌وه‌ی تۆڵه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانییان دروست کرد و په‌لاماری ئه‌فغانستان درا و تاڵیبان و قاعیده‌یان شکاند به‌ڵام ئه‌مانه به ته‌واوی له‌ناو نه‌چوون واش دیاربوو که یان نه‌توانرا یان خود مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان بوو که له داهاتوودا به مه‌به‌ستی هه‌ندێ مه‌رامی تایبه‌ت به‌کار بهێنرێن به‌ڵام ئاکامی نه‌خوازراوی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه بوو که قاعیده و ته‌کفیرییه‌کان بوونه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره.
هه‌روه‌ها که بینیمان شه‌ڕی ئه‌فغانستان، داگیرکردنی کوێت و قه‌یرانی عیراق هه‌موویان به هاوپه‌یمانی کراو له عیراقیش سه‌دام رووخێندرا و سیستمێکی نوێی سیاسی هاته ئاراوه، له ئه‌نجامدا هێزه به‌عسی و ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان له عیراقدا په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌و که‌وتنه دژایه‌تیکردنی عیراقی تازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ئه‌وه بوو که پاشماوه‌کانی ئه‌مانه له گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی وڵات‌دا دوور نه‌خرانه‌وه که ئه‌مه‌ش پرسیارێکی گرنگ دروست ده‌کات، ئه‌م ره‌وته‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ راده‌ی خراپه‌کاری و ته‌قاندنه‌وه‌کانی خۆیان زیادتر کرد و ژماره‌یه‌کیس له قاعیده و به‌عسییه کۆنه‌کان رژانه سوریاوه. که ئه‌وکاتیش سوریا به بیانووی پارێزگاری له پاشماوه‌ی به‌عس و هاوسۆزی بۆیان و دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی کورد و شیعه داڵده‌ی ده‌دان.
لێره‌دا پێویسته باسێک بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئه‌فغانستان و عیراق و ناوچه‌که هاته کایه‌وه به خراپ ئیداره‌کردنی رژێمه‌کان و هه‌ست نه‌کردن به ده‌رهاوێشته‌ژکان که بوونه هۆی سازکردنی زه‌مینه‌یه‌ک که هه‌رچی زیاتر ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان گه‌شه بکه‌ن و شان به شانی ئه‌وانیش قاعیده جالاکییه‌کانی خۆی گه‌شه پێدا. له ئه‌وروپا و جیهانی ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م بیروباوه‌ڕانه که‌وتنه ناو فیکر و هزری گه‌نجه موسڵمانه‌کانه‌وه که له بارێکی ده‌روونی جیاوازدا ده‌ژیان، هه‌روه‌ها له عیراق و سوریاش زه‌مینه و بارودۆخێک ئاماده کرا که زیاتر گه‌شه بکه‌ن چونکه ده‌سه‌ڵاتی عیراق که‌وته ده‌ست زۆرینه‌ی شیعه‌وه که به خراپ ئیداره‌کردنی رژێم له لایه‌ن مالکییهوه و ده‌رپه‌راندنی سوننه‌کان و باش خزمه‌ت نه‌کردنی هاووڵاتیانی عیراق به تایبه‌ت له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی وایکرد رێژه‌ی ناڕه‌زایی و دژایه‌تی دژی حکومه‌تی عیراق و ده‌وڵه‌تی قانون گه‌شه بکات، تا ئه‌و ئاسته‌ی که چه‌ندین جار خۆپیشاندان و جۆرێک له راپه‌ڕین دروست بوو که بووه هۆی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی فه‌لوجه و ئه‌نبار.
له سوریادا به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و له هه‌ندێ لاوه به تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تاکره‌وی و خۆسه‌پاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د زه‌مینه‌یه‌ک سازکرا که به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه کێشه‌و راپه‌ڕین دروست ببێت، به تایبه‌ت له لایه‌ن ئیخوان و سه‌له‌فییه‌کانی حه‌ڵه‌ب و حمس و ... هه‌روه‌ها ناره‌زایی کورده‌کان له حکومه‌تی ناوه‌ندی که مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و شوناسی کوردی له‌م وڵاته‌دا ساڵانێکی زۆر پشتگوێ خرابوو و سه‌ره‌کیترین مافه ئینسانییه‌کانی کورده‌کان پێشێل کرابوون، له ئاکامدا به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی رێگا بۆ چالاکی گروپه سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان کرایه‌وه‌و به‌مه‌ش چالاکییه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو گه‌شه پێدا.
جه‌ماعه‌تێکیش به‌ناوی ئه‌رته‌شی ئازاد و نوسره‌ی ئیسلامی و هه‌روه‌ها کورد که‌وتنه دژایه‌تی کردنی به‌شار ئه‌سه‌د، لێره‌دا بوو که تورکیا، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و وڵاتانی ئه‌وروپایی به مه‌به‌ستی جیاواز و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ که‌وتنه پشتیوانی کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی به‌شار ئه‌سه‌د بووبوونه‌وه، جگه له کورده‌کان که ئه‌وانیش رێگایه‌کی دیکه‌یان گرته به‌ر.
له‌م بارودۆخه‌دا قاعیده‌ی عیراق و کۆنه به‌عسییه‌کان به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆیان گواسته‌وه بۆ سوریا و تێکه‌ڵ بوون به ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوری و کوردیان په‌راوێز خست، پشتیوانییه بێ حیساب و له‌راده به‌ده‌ره‌کان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بووه هۆی به‌هێزبوونی ئه‌وانه‌و له دواییدا سه‌یرکرا که ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌رده‌چن و بێ توانایی ئه‌رته‌شی ئازادی سوریاش وایکرد که به‌عسییه سه‌دامییه‌کان و قاعیده‌ی عیراق زۆر به‌هێزتر بن.
دوای ئه‌م به‌هێزبوونه بوو که قاعیده‌ی عیراق، به‌عسییه کۆنه‌کان، سه‌له‌فییه‌کان، ته‌کفیرییه‌کان و به‌شێک له ئیخوانی سوریا یه‌کیان گرت و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شامیان دروست کرد، واتا "داعش". به‌رنامه‌ی داعش پێکهتابوو له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، قبوڵنه‌کردنی هه‌موو بیر و باوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیایه‌کی دیکه جگه له خۆیان و ته‌کفیرکردنی هه‌موان، که‌وتنه کاری تیرۆریستی و کوشتن و بڕین و تۆقاندن، له‌م ره‌وته‌شدا تا ئه‌و جێگایه‌ی گه‌شه‌یان کرد که چالاکییه‌کانی خۆیان له سوریاوه گه‌یانده عیراقیش و توانی له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی عیراق، موسڵ، تکریت و به‌شێک له ناوچه‌کانی سامه‌ڕاو که‌رکوک و دیاله بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه و توانییان ئه‌مانه ببه‌ستن به فه‌لوجه‌و ئه‌نباره‌وه، که هۆکاری یه‌که‌می ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شیان بێتوانایی سوپای عیراق بوو که مالکی به متمانه له‌سه‌ر کۆنه ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌عسی ناو سوپای عیراق پێکی هێنابوو بۆیه له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند کاتژمێری نزیک یه‌ک سه‌د هه‌زار سه‌ربازی عیراقی په‌رش و بڵاوبوونه‌وه و ناوچه‌که که‌وته ده‌ست داعش و ته‌نها ئه‌و ناوچانه مانه‌وه که پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی لێ‌بوو.
ئه‌مه ئاکامی ئه‌و بارودۆخه بوو که به هۆی خراپ ئیداره‌کردنی مالکییهوه هاتبووه ئاراوه‌و زۆرینه‌ی سوننه‌ی بێبه‌ش کردبوو که بووه هۆی گه‌شه‌کردنی داعش و دژایه‌تیکردنی مالکی له لایه‌ن سوننه‌کانی لێکه‌وته‌وه.
له رووی مێژووییه‌وه یه‌کگرتنی نێوان به‌عسییه‌کان، قاعیده، سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆکه ئیسلامییه‌ی که له سه‌ره‌تای دامه‌زرادنی به‌عسه‌وه بڕوای به یه‌کگرتوویی سوریا، میسر و عیراق بوو و ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ که‌وتوونه‌ته جێبه‌جێکردنی ئه‌و بیرۆکه‌و هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن.
داعش به پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که له عیراقی یه‌کگرتوو و به‌هێزبوونی کورد و شیعه رقیان بوو و ماوه‌یه‌ک له بیری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا بوون که‌وتنه زیاتر په‌لاماردان و فراوانکردنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌کانیان که به‌نده له چاوپێکه‌وتنێکدا له رابردوودا باسم له‌وه کرد که له هه‌لێکی ره‌خساودا داعش په‌لاماری کوردستان ده‌دات و ئه‌وه بوو کردی.
ئه‌ڵبه‌ت هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان خاڵی وه‌رچه‌رخانی رووداوه‌کانی ناوچه‌که بوو، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان زیاتر له هه‌میشه هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی داعش کرا و بۆیه ده‌م و ده‌ست جیهان شڵه‌ژاو که‌وتنه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، که له‌م بواره‌دا وڵاتانی ناوچه‌و جیهان له دوو به‌ره‌دا دابه‌ش کران:
1 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌وتنه جموجۆڵ بۆ پشتیوانیکردنی عیراق و کورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش
2 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی له نزیک یان دوور بێده‌نگ بوون و هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکیان نه‌نواند دژی داعش.
ئه‌م دابه‌شبوونه هه‌ڵگری راستییه‌که، بۆ ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی هاوکاری سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تی بوون و له هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نابێت جارێکی دیکه له‌به‌ڕ مه‌رامه تایبه‌تییه‌کان و بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌که کاتی واتا له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی دیاریکراودا هاوکاریی یه‌کتر بن و دوایی لێبگه‌ڕێن و رووداوه‌کانی داهاتوو هاوشێوه‌ی رابردووی ئه‌فغانستان و عیراق دووپات ببنه‌وه. ئه‌گه‌ڕ چاوێک به ئه‌زموونی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بخشێنین ده‌بینین که ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی توکمه و دووربینانه نه‌بێت داعشێکی خراپتر و بریندارتر ده‌که‌وێته گیانی مرۆڤایه‌تی و جیهان و ناوچه‌که تووشی مه‌ترسی ده‌کات. نه‌هێڵین ناوچه‌که‌و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ببنه خۆراکی کێشه‌کان و کێشه دوولایه‌نه و چه‌ندلایه‌نه‌کان له‌سه‌ر گیان و ماڵی ئه‌مان یه‌کلا نه‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه زۆر جاریش به له‌ناوبردنی دیکتاتۆرێک، دیکتاتۆرێکی خراپتر هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش وایکردووه که خه‌ڵک هه‌وڵی له‌ناوبردنی به‌رده‌وامی دیکتاتۆره نوێکان ده‌ده‌ن و به‌داخه‌وه ئه‌م بارودۆخه زۆرجار به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کۆتاییدا ده‌بێت بڵێم داعش زۆر له‌و قه‌باره‌یه بچوکتره که هه‌یه چونکه پێکهاته‌ی داعش پێکهاتووه له به‌ره‌یه‌کی زۆرێک له‌و سوننانه‌ی دژی حکومه‌تی نوێی عیراقن که خاوه‌ن بیرورای جیاوازیشن به تایبه‌ت له بواری دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و داهاتووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌و جیهاندا.
نابێت له یادیش بکه‌ین که داعش هێزێکی بێ‌وڵات و بێ نیشتمانه، داعش به جۆرێک یه‌که‌مین رێکخراوی تیرۆریستی جیهانه که فۆرمی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆ گرتووه، له گرنگترین ئامانجیان دامه‌زراندنی وڵات و نیشتمانێکی تایبه‌ت به خۆیانه، له ئێستادا توانیویانه تا راده‌یه‌ک ئه‌م ئامانجه بێننه دی، بۆیه شه‌ڕی ئێستا بۆ ئه‌وان شه‌ڕی مردن و سه‌رکه‌وتن یان مان و نه‌مانه، ئه‌وان به دڵنیاییه‌وه دوای خۆیان و به شکست خواردنیان له عیراقدا، ته‌نها و ته‌نها وێرانی به‌جێ ده‌هێڵن. ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌ون بیر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌نه‌وه که ئه‌ڵبه‌ت هیچ هێزێکی ئیسلامی دیکه پشتیوانی‌یان ناکات، چونکه داعش له خۆیدا ناتوانێت هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه له ئیسلام په‌سه‌ند بکات، بۆیه له‌ناوبردنی و ریشه‌کێشکردنی ئه‌م گروپه پێویسته‌و ده‌بێت به پلانێکی توکمه له‌ناو ببرێن، له هه‌مان کاتدا زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها گروپێک له ناوچه‌که‌دا وشک بکرێت، ئه‌زموونی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی به سه‌رهه‌ڵدانی گروپه نوێکان، راده‌ی توندڕه‌وی و تاوان و جه‌نایه‌ته‌کانییان گه‌شه ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئاژانسی کورد پرێس
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی هاوبەشی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوریا و تەڤدەم کۆبۆوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی ١٠ـی ٢٠١٤ لە شاری دهۆک بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) و تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک (تەڤدەم) کۆبۆوە. شاندی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوریا لە سکرتێری پارتەکانی ناو ئەنجوومەنەکە پێکهاتبوو، هەروەها شاندی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتیک بریتی بوو لە سەرکردایەتیی تەڤدەم.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی لە وتەیەکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێستا گەلەکەمان بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەک لە جاران زیاتر کار بۆ یەکڕیزی بکەین چونکە ئەو هەڕەشەیەی هەیە لەسەر هەموو کوردە نەک لەسەر لایەنێک یان ناوچەیەکی دیاریکراو.
سەرۆک بارزانی بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیی لە کورد بە هەنگاوێکی گرینگ و دەرفەتێکی زێڕین لەقەڵەم دا و ڕای گەیاند ئێستا کورد تاکە هێزە کە لە بەرانبەر داعش شەڕ دەکات و تیرۆریستان توانیویانە سوپای دوو دەوڵەت بشکێنن بەڵام تەنیا لەبەرەی شەڕ لەگەڵ کورد شکاون، بۆیە زۆر گرینگە ئێمەی کوردیش یەکڕیزیمان پێشانی دنیا بدەین و پێویستە هەموو ناكۆكییەكان وەلا بنێن و بەیەكەوە بەرگری له كەرامەتی گەلەکەمان و خاكمان بكەین، ئەوەش ئەركێكە لەسەر شانی هەموومانە و لەسەرووی هەموو ئەركێكی دیكەیە.
لەو دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی داوای لە هەموو لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوا كرد كە زۆر بەجیدی گرفتەكانیان چارەسەر بكەن و ڕوانگەیەكی ستراتیژییان بۆ دواڕۆژی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا هەبێت و ئێمەش لە هەرێمی کوردستان ئامادەی هەر هاوکارییەکین و درێخی ناکەین.
سەرۆک بارزانی تەئکیدیشی کردەوە کە شەڕ دژی داعش بۆ گەلەکەمان چارەنووسسازە و ئەو بەرگرییەی لە کۆبانێ هەیە جێی تەقدیرە و سەرکەوتنی کورد لە هەر شوێنێک سەرکەوتنی هەموومانە. سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاند: ئەو بەدەنگەوە هاتنەی هاوپەیمانانیش بۆ بەرگرییکردن لە کۆبانێ مایەی پێزانینە و لای من کۆبانێ و هەولێر جیاوازییان نییە، بۆیە ئەوەی لەدەستم هاتبێ درێخیم نەکردووە ئەوەی بۆ پاراستنی هەولێر کردمان بۆ کۆبانێش کردوومانە و ئەو هاوکارییە نێودەوڵەتییەی بۆ پاراستنی کۆبانێ کرا وەک ئەوە دەزانین کە بۆ پاراستنی هەولێر کرا.
سەرۆک بارزانی جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەوڵەکانمان بۆ ئەوە بوو سەرنجی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کۆبانێ ڕابکێشین، پاراستنی کۆبانێ پێویستی بە هەنگاوی کردەییە و بۆ بەردەوامی و زیادبوونی ئەم بەدەنگەوەهاتنەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی پێویستە هەوڵەکانمان یەک بخەین.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە بەڕێزان سعود مەلا و تاهیر سەفوک و شێخ ئالی بە نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد و هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلم بە نوێنەرایەتیی تەڤدەم وتەیان پێشکەش کرد و وێڕای پێزانینیان بۆ هەوڵی سەرۆک بارزانی کە وێڕای سەرقاڵیی بەڕێزیان بە بەرەکانی شەڕ، کاتی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی ڕۆژئاوا تەرخان کردووە و ئەوەیان بە نیشانەی پەرۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی بۆ برایانی لە ڕۆژئاوا لەقەڵەم دا. لەو بارەیەوە بەڕێز ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پەیەدە زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی پێشکەشی ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە و هەروەها بۆ هەڵوێست و لێدوانەکانی جەنابیان بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا هەردوو شاندەکە تەئکیدیان کردەوە کە لەگەڵ بۆچوونەکانی سەرۆک بارزانی هاوڕان و ئامادەیی خۆیان بۆ یەکڕیزی و هاوهەڵوێستیی هەموو لایەنە کوردییەکانی ڕۆژثاوا نیشان دا.
More...
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا و شاندێکی یاوەری کرد
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى ئیسپانیا له عیراق ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا و دۆستانی، له هاوكاریكردنی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن
به‌ریتانیا له هاوكاریكردنی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه